كەشناسی هه‌رێم : بەفر و باران دەست پێدەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، باران له كات و شوێنى جیاجیا ده‌بارێت، به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ده‌بارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه 19/1/2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، نمه‌باران له كات و شوێنى جیاجیا ده‌بارێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ى له‌كاته‌كانى شه‌ودا كۆتایی پێ دێت.