پلانی دابەشكردنی عێراق دادەڕێژرێت، زانیاری گرنگ بزانە

كەسایەتیەكی سیاسیی عێراق نهێنیەك لەسەر بارودۆخی عێراق و ناوچەكە ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: لەلایەن هەندێك وڵاتی عەرەبیەوە كۆبونەوەی گوماناوی بۆ دابەشكردنی عیراق بەڕێوەدەچێت.

عیزەت شابەندەر كەسایەتی سیاسیی عێراق لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر نوسیویەتی، ئەو دەوڵەتە عەرەبییە دۆست و پەیوەندیدارانە بە یەكپارچەیی عێراق هیچ بەرپرسیارێتییەك هەڵناگرن و ڕەتیدەكەنەوە ئاماژە بەوە بدەن، كە كۆبونەوەی گوماناوی بۆ كەسایەتی عێراقی پەرلەمانی و دەرەوەی پەرلەمان رێكدەخەن بۆ تاووتوێكردنی پرۆژەی بە هەرێمكردنی عێراق لەسەر بنەمای تایفی.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هەنگاوە دەبێتەهۆی دابەشكردنی عیراق و هەنگاوێكی مەترسدارەو پێویستە ڕێگری لێ بكرێت.

Back to top button