دوای 14 ساڵ شازادە خەوتوەكەی سعودییە كۆچی دوای كرد

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی سعودییە هەواڵی كۆچی دوای شازادە وەلیدیان ڕاگەیاند، كە 14 ساڵە بێهۆشە و تەنها دڵی بەهۆی ئامێری پێشكەوتووی پزیشكییەوە كاری دەكرد.

دیوانی پاشای سعودیەوە بڵاویان كردەوە كە شازادە وەلید بن خالید بن تەڵال بن عەبدولعەزیز كۆچی دوایی كرد.

دوای 14 ساڵ لە بێ‌ هۆشی، كە ساڵی 2006 بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە توشی بووبوو، دواجار پزیشكەكان بێ‌ هیوا بوون لە دۆزینەوەی چارەسەر، بۆیە بە رەزامەندی خێزانەكەی دوای 14 ساڵ مانەوە لە ژێر چاودێری پزیشكی و ئامێری پێشكەوتوو پزیشكەكان ئامێرەكانیان لە سەر هەڵگرت و دوای چەند خولەكێك كۆچی دوای كرد.

ولید بن خالید بن تەلال برازای شا سەلمان پادشای سعودیەیە لەتەمەنی ۱۸ساڵی لە وڵاتی بەریتانیا تووشی روداوێكی ترسناكی هاتووچۆبوو، بەهۆیەوە مێشكی لەكاركەوت و لەوكاتەوە سەرباری سەردانی سەدان پزیشكی پسپۆڕ لە وڵاتە پێشكەتووەكانی جیهان چارەسەری بۆ نەكرا.

 

Back to top button