به‌ چه‌قۆ له‌لایه‌ن 4 كه‌سه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر گه‌نجێك

شه‌وی ڕابردوو له‌ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین به‌ چوار كه‌س به‌ چه‌قۆ هێرشیان كرده‌ سه‌ر گه‌نجێك،به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانیان كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد:شه‌وی ڕابردوو بریندارێک بەناوی (ٲ. ع. ق) تەمەن 20 ساڵ، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەبوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا.

به‌ ووته‌ی برینداره‌كه‌: تاوانباران ناسراو بوونه‌ و هه‌ر چواریان له‌ ئۆتۆمبێله‌ك دابه‌زیون و هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 413 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.

Back to top button