سبەی لە کەرکووک خۆپیشاندان دژ بە بڕیارێکی پارێزگاری سەپێندراو ئەنجام دەدرێت

دوای ئەوەی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک ژمارەیەک پلەی وەزیفی ڕاگەیاندن، بەڵام پشکی پێکهاتەی عەرەب سێ ئەوەندەی پشکی کوردە لەو دامەزراندنە بۆیە سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه لایه‌نه كوردستانییه‌كان له كه‌ركوك، دژی نادادپه‌روه‌ری له دامه‌زراندن، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له‌سه‌رئاستی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان كۆبونه‌وه و دژی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه ده‌وه‌ستنه‌وه، كه له دامه‌زراندنی مامۆستا و فه‌رمانبه‌راندا له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه، هه‌ربۆیه بڕیاریان دا سبه‌ینێ له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوكدا خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.
شایەنی باسە پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكه، له كۆی 2 هه‌زار و 885 پله‌ی وه‌زیفی بۆ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، هه‌زار و 850 پله‌ی وه‌زیفی به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دانراوه، له‌به‌رانبه‌ردا 500 پله‌ی وه‌زیفی به كورد و 412 پله‌ی وه‌زیفی به توركمان دابینكراوه، كورد و توركمانیش ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.