ئەگەر هەیە عادل عەبدوولمەهدی لە پۆستەکەی بمێنێتەوە

 

لەگەڵ ئەوەی عادل عەبدولمەهدی لەژێر فشاری خۆپیشاندەران دەستی لەکار کێشایەوە، دوای دوو مانگ لایەنە سیاسیەکان نەیانتوانی بگەنە رێککەوتن و کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری بکەن، بەمەش مانەوەی عادل عەبدوولمەهدی لە پۆستەکەی مسۆگەرتر دەکات.

د.تەها حەمەدەمین پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە بەهۆی نەبوونی کاندی هەولێک هەیە عادل عەبدولمەهدی لەجێگای خۆی بمێنێتەوە، بەڵام نازاندرێت تاچەن رەزامەندی ئەمریكا و وڵاتانی ناوچەكەیە لەسەرە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە کە تائێستا كەسێكی بەهێز نییە نە لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە نە لەلایەن حزبەكانەوە كاندید بكرێت، بۆیە بە پێشبینی من لەئێستادا گونجاو نییە كەسێكی دیكە بخرێتە پۆستەكە و هەروەها بوارێكی وا نەدرا بە د.عادل، كە خزمەتگوزاریەكانی پێشكەشبكات و خۆی بسەلمێنێت، بۆیە پێشهاتەكان ناڕونن.

Back to top button