ئەمریکا پێشنیاری کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە لیبیا دەکات بەتایبەت تورکیا

 

ئەمڕۆ کۆنگرەی ئاشتی لیبیا لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا بە بەشداری وەزیران و سەرکردەکانی چەندین وڵات بەڕێوەبچێت، لە کۆنگرەکەدا مایک پۆمپیۆ سێ پێشنیار وەک چارەسەری قەیرانی لیبیا پێشکەش بکات.

ئاژانسی دی یوی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە بۆ وەدی هاتنی ئاشتی لە لیبیا پێویستە سەرجەم هێزە بیانیەکان لەو وڵاتە بکشێنەوە و گەڕانەوە پرۆسەی سیاسی بە سەرۆکایەتی لیبیا و سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک سێ پێشنیار بۆ چارەسەری قەیرانی لیبیا دەخاتەڕوو.

لە کۆنگرەکەدا پۆمپیۆ چاوی بە سەرکردەکانی جیهان دەکەوێت و سێ پێشنیاری وڵاتەکەی بۆ چارەسەری قەیرانی لیبیا گفتوگۆ دەکات

Back to top button