نامەكەی قوباد تاڵەبانی بۆ فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
پاش ئەوەی فراكسیۆنی یەكێتی دەنگی بە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دا‌و وەك دەسكەوت پێشانی خەڵكی كوردستانی دا، ئاڵا تاڵەبانی و چەند ئەندامێكی ئەو فراكسیۆنەی یەكێتی دەلێن قوباد تاڵەبانی نامەیەكی بۆ ئێمە ناردووە و تێیدا پێی راگەیاندوون، كە هەرچی باشە لە خزمەتی هاولاتیان و مووچە خۆڕان بێت، بیكەن، بەڵام بەپێچەوانەوە لە نامەكەدا قوباد تاڵەبانی دەلێت هەربریارێك لەپەرلەمانی عێراق دەرچێت، پەیوەندی بە رێكەوتنی هەردوو حكومەتەوە هەیە.
رۆژنامەی ئاوێنەی نزیك لە گۆڕان، نامەكەی قوباد تاڵەبانی ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت قوباد تاڵەبانی بە فراكسیۆنەكەی یەكێتی گوتووە، هه‌ربڕیارێك له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌رده‌چێت پێویستی به‌ڕێكکه‌وتنی نێوان هه‌ردو حكومه‌ته‌كه ده‌بێت (هه‌رێم‌و ناوه‌ند)،
به‌پێی نوسراوێكی تایبه‌ت كه قوباد تاڵه‌بانی ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی كردوه له‌په‌رله‌مانی عێراق كە رۆژنامەكە بڵاوی كردۆتەوە، له‌گه‌رمه‌ی گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنه‌كان له‌به‌غدا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی2017 قوباد تاڵەبانی بە فراكسیۆنەكەی یەكێتی گوتووە، هەر بریارێك بێ رێكەوتنی هەردوو حكومەت ئێمە پابەندی بەجێبەجێ كردنی ناكات به‌ڵام فراكسیۆنی یه‌كێتی سوربوە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگبدات بە پرۆژە یاسای بودجەی 2017ی عێراق.