بەهۆی بۆردوومانی ڕوسیا و رژێمی سوریا ١٨ کەس کوژران. 

 

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بۆردوومانی ڕژێمی سوریا لە ئیدلب ۱۲کەس کوژران ئەمرۆ جارێکی تر، لە ئاکامی بۆردومانی ئاسمانی روسیا و رژێمی سوریا لە شاری حەلەب ١٨ کەس کوژراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاندووە بەهۆی بۆردوومانەکانی روسیا و رژێمی سوریا لە چەندین ناوچەی دەروبەری حەلەبی ۱۸ هاوڵاتی سڤیل کوژران.
.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە ژمارەی ئەو بۆردومانە ئاسمانیەی کراوەتە سەر ناوچەکە ٥١ هێرش بووە و بەیاننامەکە دەڵێت بۆردوومانەکان زیانی گیانی لەنێو هێزەکانی رژێمی سوریا و لایەنگرانی لەلایەک و چەکدارانی سوپای سوریای ئازاد لەلایەکی ترەوە لێ کەوتووەتەوە.

Back to top button