وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە حکومەت دەکات دەرمالەی بڕوانامەو پایە بۆ پێشمەرگە خەرج بكرێ
دوای ئەوەی یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا کە بەهۆیەوە پارەیەکی زۆر بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێم دەكات دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ پێشمەرگە خەرج بكرێت.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە وێنەیەکی دەستی دەزگای میدیای خواکوڕک کەوتووە وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات دەرمالەکانی پایەو بڕوانامە بۆ پێشمەرگە خەرج بکرێن.
هەر لە نوسراوەکەدا رێژەی دەرماڵە داواکراوەکان بەپێی مووچەكانیان بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالیۆرۆس و دیبلۆم و ئامادەیی و ناوەندی بەرەوخوار، هەروەها بۆ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و بەرپرسی بەش و هۆبەکانی وەزارەتەکە دیاریکراوە