هۆلەندا: ڕاهێنەرە سەربازیەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەست دەکەنەوە بە مەشقکردن بە پێشمەرگە
دوای ئەوەی بەهۆی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دۆخی ناوچەکە بەتایبەت عێراق تێکچوو، هاوپەیمانان و هێزە بیانیەکان کارە سەربازیەکانیان لە عێراق وەستاند، بەڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا ڕای گه‌یاند كه ڕاهێنانە سه‌ربازییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەست پێ دەکاتەوە.
ئانك بێیلێڤڵد، وه‌زیری به‌رگرتی هۆڵه‌ندا له نامه‌یه‌كدا بۆ پەرلەمانی وڵاته‌كه‌ی نووسیویه‌تی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر داوای لە هێزەکانی هۆلەندا نەکردووە عێراق بەجێ بهێلن بۆیە لە عێرقدا دەمێننەو
لە نامەکەی وەزیری بەرگری هۆلەندا هاتووشە کە سه‌ربازانی هۆلەندا، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به چه‌كدارانی داعش، ده‌ست به ڕاهێنانی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان و هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌غدا دەکاتەوە.
به گوته‌ی وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا، نزیكه‌ی ٥٠ سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان جێگیر كراون و بڕیاره ده‌ست به ڕاهێنانی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه بكه‌نه‌وه.