مالپه‌ڕه جیهانیه‌كان باسی سه‌ردانه مێژوویه‌كه‌ی به‌نه‌لۆكس ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان

خواكۆڕك
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری NU .NL، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی BENELUX سەردانێكی گرنگیان ئەنجامداوە بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان كە ھاوشێوەی نەبووە لە پەیوەندییەكانی ئەم سێ وڵاتە و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
ھەرسێ وەزیری دەرەوە (بەلژیكا، ھۆلەندا و لوكسمبۆرگ) چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگیان ئەنجامداوە لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی بەشیێكی تری سەردانەكەیان ئەمانجی سەربازی ھەبووە، بە یاوەری وەزیری پێشمەرگە سەردانی ئەو بنكانەی مەشق و ڕاهێنانیان كردوە كە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بۆ مەشق و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان كراونەتەوە، كە دەرئەنجانەكانی زۆر دڵخشكەر بوون بۆیان.
وەزیری دەرەوی ھۆلندا (بێرت كوندەرس ) سەبارەت بە سەردانەكەیان دەڵێت “ئەو ڕۆڵەی كورد دەتوانێ بیبینێ لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆرستانی داعش ھاوشێوەی نیە لە ناچەكە” زۆر گرنگ و پیویست بووە ئەم سەردانە ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی لە نزیكەوە تێبگەین لە ڕەوشی عێراق و لە پەیوەندی بەردەوامیش بین لە گەڵ ھاوبەشەكانمان.
وه‌زیره‌كه‌ی هۆڵه‌ندا بە گرنگیشی دەزانێا كە پەیوەندییەكانی ھەرێم و بەغداد بەردەوامی ھەبێت، چونكە تەنھا ڕێگەیە بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق و داھاتووی ئەو ناوچانەی كە رزگار دەكرێن لە دەستی تیرورستانی داعش.
وڵاتانی BENELUX یەكێتییەكی ئابوورییە لە ساڵی 1944 لە نێوان ھەرسێ وڵاتی بەلژیكا، ھۆلەندا و لوكسمبۆرگ دامەزرا، ئه‌و كاته‌ی كه وڵاته‌كانیان له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه داگیركرابوو، ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه له شاری له‌نده‌نی پارته‌ختی به‌ریتانیا واژۆ كرا و له ساڵی 1947 كاری پێكرا و بە یەكێتی بێنلوكسی ئابووری ناسراوە.
سەرچاوە/ Nu.nl