ئەردۆغان وڵاتانی ئەوروپا ڕێگر بن لە چونمان بۆ لیبیا داعش و پەنابەرانیان تێ بەردەدەین

 

دوای ئەوەی چەند وڵاتێکی ئەرووپی ناڕەزایەتیان لەمەڕ دەست تێوەردانە سەربازیەکەی تورکیا لە کاروباری ناوخۆی لیبیا دەربڕی، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت ڕێگا نەدەن داعش و پەنابەرانیان تێ بەردەدەین.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا وتارێکی لە مالپەڕی (پۆلەتیکۆ)ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە کۆمەلگای نودەولەتی پابەند نەبووە بە ئەرکی خۆی کە توندوو تیژیەکانی لییا ڕابگرێت، بۆیە، رێگای ئاشتی لە لیبیا بە تورکیادا دەڕوا.

سەرکۆماری تورکیا هۆشداریی دایە وڵاتانی ئەوروپی، کە ئەگەر پاڵپشتیی رێککەوتنی تورکیا و حکوومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا نەکەن، ئەوا رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەنابەرانی ئەفریقی بە لێشاو روو لە ئەوروپا دەکەن دەرگایان بۆ دەخەینە سەر پشت.

Back to top button