نهێنی كێشەكانی ناو گروپە چەكدارەكانی عێراق دژ بە ئەمریكا ئاشكرا دەبێت

 

 

گروپە چەکدارەکانی شیعەلە نێوانیان دا سـەرایە سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر ئامادەکاری دەکەن بۆ خۆپیشاندانێکی ملیۆنی لـە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی باشووری عێراق لە ڕۆژی هەینی لە کانونی دووەم بە مەبەستی بەدەست هێنانی پاڵپەستۆیەکی میللی زیاتر بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق”.
 
بەر لەم خۆپیشاندانە گروپـە شیعـەکان هەڕەشەیەکی زۆریان دژی بەرژەوەندیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەربازەکانی لە عێراق کرد، بەڵام ئەوەی تێبینی کراوە هیچ شتێك لە واقیع دا ڕووی نەدا هەر چەندە دوو هەفتە تێپەڕیـوە لەسەر کوشتنی ئەبو مەهدی مەهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە نزیك فڕۆکەخانەی نێـودەوڵەتی بـەغـدا ،
 
پێش چەند ڕۆژێك کەتیبەکانی حزبولڵا کە گروپێکی هەڵبژێردراون لە نێو گروپە شیعەکان گوتیان لەوانەیە لەهەر ئان و ساتێك دا ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام بدەیـن ،
 
لەلایەکی دیکەوە مەحموود ڕوبەیعی گوتەبێژ بەناوی مەکتەبی سیاسی عەسایبی ئەهلی حەق کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات” گـوتی بزووتنەوەی بەرگری لەو باوەڕە دایە کە بەرگری چەکداری دژی هێزە سەربازیە بیانیەکان دوایین هەڵبژاردەیە کە ڕووی تێدەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بۆیە سەرکردەکانی بەرگری بە پێویستیان زانی کاتێ پێویست و گونجاو بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بدەن بۆ بـەدەرنانـی هێزە بیانیەکان لە عێراق ،
 
هەروەها ڕوبەیعی گـوتی ئێمە ڕێـز دەگریـن لە تەبایی نێوان دوایین بڕیاری پەرلەمان دەربارەی بـەدەرنانی هێزە بیانیەکان ولە نێوان ئارەزووی حکومەت بۆ جێ بەجێکردنی ئەم بڕیارە و پێمان وایـە پاڵپەستۆی میللی لە ڕێگای خۆپیشاندانێکی ملیۆنی کاریگەری نەرینی دەبێت بە ئاراستەی گەیشتن بە ئامانجەکان”.
 
ڕوبەیعی لەهەمان کات دا دووپاتی کردەوە هەموو گروپەکان لە کاتی دیاری کراو ئامادەن بۆ هێرش بردنە سەر ئەمریکیەکان و پێی وایـە ئەمریکا لە عێراق دەکشێتەوە و خۆی تووشی ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری ناکات ، شایەنی باسە لەو کاتەی ئەبو مەهدی مەهەندس کوژراوە مووشەکی کاتیوشا ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بنکە سەربازیەکانی تـاجی و بەلەد دەکرێت کە هێزی ئەمریکیەکانی لێیە لە باکووری بەغدا بەڵام هیچ کام لەم مووشەکانە ئەمریکیەکانی نەپێکاوە و لەلای خۆیەوە حەشدی شەعبی بێ بەری خـۆی لەم هێرشانە ڕاگەیـاندووە”.
فازل ئەبو ڕەغیف شارەزا لە بواری ئەمنی گـوتی ” ناتـوانین پێشبینی کاردانەوەی گروپەکان بکەیـن و لەوانەیە دواکەوتنیان لە ووڵام دانەوە بۆ یەکگرتنەوەی تواناکان بێت، بۆ ئەوەی پڕوشکی پێ نەکەوێت و پەرت و بڵاونەبنەوە گەر هاتوو کارێکی سەربازیان ئەنجام دا چونکە هەندێکیان ترسی ڕوبەڕوبوونەوە دایگرتوون و هەندێکی دیکەش مۆڕالە بەرزەکەیان هانیان دەدات و بە دوای تـۆڵەوەن ،
 
لەم بارەیەوە عەقیدی سەربازی خانەنشین زیاد عـانی گـوتی گروپە چەکدارەکانی شیعە نایانەوێت دەستکەوتەکان بدۆڕێنـن کە لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوو بەدەستیان هێناوە و بەدوای ڕێگاچارەیەکی یاسایی و دبلۆماسی وەن، بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا تـا نگاتە قۆناغی بەگژهاتـنی سەربازی و هەموو هێمایەکان ئاماژە دەدەن کە گروپە شیعەکان ڕاڕان لە ڕوبەڕوبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەتایبەتی کە نەیتوانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بکاتە ئامانج لە دوای کوشتنی ئەبو مەهدی مەهەندس کە دیارترین و گرینگترین فەرماندە سەربازیەکەیان بوو ئەمەش واتا هەلبژاردەی سەربازی لای ئەم گروپانە یەکلانەکراوەتەوە ،
 
لـە بەیاننامەیەکی میلیشیای نوجەبـا کە ئەکرەم کەعبی سەرکردایەتی دەکات و یەکێکە لە گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەستەی حەشدی شەعبی هـاتووە ” گروپەکانی بەرگری عێراقی هەڵێك و کاتێکیان بە حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران داوە بۆ گرتنە بەری ڕێگای یاسایی و دبلوماسی و سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزە بیانیەکان لە عێراق ،
 
 بەگوێرەی بۆچوونی چاودێران ” ئەو گروپە چەکدارەی هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات ترس دایگرتووە لە کاردانەوەی بەهێز لە لایەن ئەمریکا، گەر هاتوو هێرشی بکرێتە سەر ئەمریكا، چونکە هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغـدا لە ڕێکەوتی 31 ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019 نـڕخەکەی گیانی سولەیمانی و مەهەندس و کۆمەڵێکی دیکەی لە چەکداران بەدوایەوە بوو.
 
لوئەی موسلی ـ بەغـدا
وەرگێران : سەباح ئاودل
Back to top button