شادی نه‌وزاد : شاسوار عه‌بدولواحید قاچاغچیه و له به‌رامبه‌ر بێ رێزیه‌كانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سكالای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌م
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ به هۆی هه‌ڕشه‌كانی سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستی له كاركێشایه‌وه، رایگه‌یاند كه گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه قاچاغچیه‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه ماددیه‌كانی خۆی ده‌ستی داوه‌ته كاری سیاسی هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات كه فشاری خستۆته سه‌ر فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ كه ده‌نگ به یاسای چاكسازی نه‌ده‌ن كه ده‌بته هۆی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له‌لای وه‌به‌رهێنه‌ران شاسوار عه‌بدولواحید 40 ملیۆن دۆلار قه‌رزداره.
شادیه نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری پێشووی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌كه شاسوار عەبدولواحید لە ڕێگەی کەناڵەکانی (NRT)ی کە موڵکی خۆیەتی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە، هەڵمەتێکی توندی دژی شادی نەوزاد دەست پێ‌کرد، تا گەیشت بەوەی لە وەڵامی کۆمێنتێکی زبری یەکێک لە لایەنگرانی جووڵانەوەکەی، بە شێوەیەکی نەشیاو و دوور لە ڕەوشت و دابی گشتی، باسی ئەو ژنە پەرلەمانتارەی کردووە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاندووه كه سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کە هاوکات بازرگانێکی قەرزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، لە چوارچێوەی ئەو دژایەتییەی لە پێناو نەگەڕاندنەوەی ٤٠ ملیۆن دۆلاری قەرزی حکوومەت، بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەیکات، دەستەواژەی نەشیاو و نائەخلاقی بەرامبەر بە ژنە پەرلەمانتارێک بەکار دەهێنێت.
شادی نه‌وزاد راشیگه‌یاندووه كه له به‌رامبه‌ر بێ رێزیه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سكالای یاسایی له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار ده‌كات.