رۆژنامه‌نووسێك: شاسوار ته‌نها تاوانباره كه له‌یه‌ك ساڵ 21 جار ده‌ستگیر كرابێت
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئار تی و كۆمپانیای نالیا و گرووپی نه‌وه‌ی نوێ چه‌ندین جار رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له 18 سكالای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌وه و 21 جاریش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیركراوه‌و به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه.
سه‌هه‌ند ره‌سول رۆژنامه‌نووس له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی تا ئێستا زیاتر له 18 سكالای جۆراو جۆر له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆماركراوه كه تۆمه‌تباركراوه به هه‌ڕشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی سێكسی خه‌لك و پێنه‌دانی مافی هاوپشكه‌كانی له پڕۆژه‌كانی و هه‌روه‌ها نه‌دانی پاره‌ی ئاو و كاره‌بای بۆ پڕۆژه‌كانی و چه‌ندین سكالای دیكه له بواره‌كانی دیكه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شنوسێت: شاسوار عه‌بدولواحید بۆ هه‌ر جارێك ده‌ستگیركردنی به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه، به‌ڵام ئه‌مه جارێكی دیكه پێشێلكردنی یاسایه چونكه ناكرێت هیچ كه‌سێك له چه‌ند كاتێكی جیاواز و به‌رامبه‌ر چه‌ند كه‌سێكی جیاواز تاوان بكات، ته‌نها تاوانباره له‌ساڵێك 21 جار ده‌ستگیر كراوه.
ئه‌و رۆژنامه نووسه نوسیویه‌تشی مه‌هامی شاسوار له دروست كردنی گرووپی نه‌وه‌ی نوێ خۆ دزینه‌وه بوو له‌و باجه‌ی له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌یه‌تی و دروستكردنی جۆرێك له پارێز به‌ندیه تا یاسا هاوكاری بێت و ده‌ستگیر نه‌كرێت له‌م بابه‌ته‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو ئه‌گینا شاسوار مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له نێو كۆمه‌ڵگا، هیچ پاساوێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك تاوان باربێت و تاوانه‌كه‌شی چه‌ند باره بكاته‌وه، كه‌سێك قه‌رزداربیت و رێگا نه‌دات چاكسازی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی نه‌داته‌وه، جێی پێكه‌نینه كه واده‌لێم به‌ڵام كه‌سێك خۆی پێ سه‌رۆكی گرووپێكه كه‌چی له كۆمێنتی فه‌یسبووك بێڕێزی به ئه‌ندامانی و خه‌لكی دیكه بكات. ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌بوایه شاسوار ئێستا چاره‌نوسێكی دیكه‌ی ده‌بوو له بری وتاری هه‌فتانه‌ی به‌ناوی سه‌رۆك به‌ناوی تاوانبار ده‌بێت له زیندان مه‌هاجه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌بوایه.