ئێران سەندووقی رەشی فڕۆکە تێکشکاوەکەی  ئوکراینا ڕادەستی ( کییڤ ) دەکاتەوە

ئێران سندوقی ڕەشی فڕۆکەی 737ی  ئوکراینا ڕادستی کییڤ دەکاتەوە ، ئەو فڕۆکەی وەک ئێران دەڵێت پەدافەندی ئاسمانی سوپای پاسدارن بە هەڵە بەریان داوەتەوە .

ئاژانسی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران،  لە زمان “حەسەن ڕەزایی فەڕ”  بەرپرسی رووداوە ئاسمانییەکانی فڕۆکەوانی ئێرانەوە ئەم هەواڵە ئاشکرا دەکات .

 

ڕەزایی فەڕ لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ تەسنیم گوتوویەتی پێشتر لە گەڵ کارناسانی ئۆکراینایی کۆبوونەوەمان بووە ، بەڵام نەماتتوانیوە دەستمان بگاتە زانیاری ناو سندووقە رەشەکە ، هەر بۆیەش ناچارین ڕادەستی خۆیانی بکەینەوە ، ئەگەر ئەوکاتیش نەتواندرا تۆمارە دەنگییەکان ڕاکێشنە دەرەوە ، ئەوە ناچارن ڕادەستی فەڕەنسای بکەن

Back to top button