تورکی ئەلفەیسەڵ : هێرشی مووشەکی ئێران بۆ بنکەی سەربازی ئەلئەسەد لە عێراق ، شانۆکاری بوو

تورکی ئەلفەیسەڵ بەرپرسی پێشوی دەزگای پاراستن و زانیاری سعوودیا ، دەڵیت کاردانەوەی ئێران لە دژی ئەمریکا لە دوای  کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ، شانۆکاری بوو.

 

ئەلفەیسەڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ رۆژنامەی کوێتی ( ئەلقبس ) دەڵیت ، ئێرانیەکان زۆریان هاشو هووش کرد کە تۆڵەیان لە ئەمریکا کردۆتەوە و نزیک بە 80 سەربازی ئەو وڵاتەیان لە بنکەسەربازیەکاندا کوشتووە بەڵام بینیمان مووشەکەکانیان بەشێک لە بیابانەکان عێراق و تەنانەت ناوخۆی ئێرانیشدا بەربوونەوە ، بەشێکیش کە بنکەکانی ئەمریکایان پێکاوە . توانایی هاوەنێکیان بووە .

 

ئەلفەیسەڵ لە درێژەدا دەڵێت ، ئەوە لە کاتێکدابوو ئێران عێراقی لەو هێرشە ئاگادار کردبۆوە ، دەشیزانی عێراقیەکان ئەمریکیەکان ئاگادار دەکەنەوە ، ئامانجی ئێرانیش هەر ئەوە بووە ، تا سەربازی ئەمریکی نەکوژرێت .

 

فەیسەڵ پەی وایە ئەوەی ئێران کردی بۆ کەمکردنەوەی گووشارەکانی ناوخۆیی بووە و هەڵدانی مووشەکەکان شانۆکاریەکی ئاشکرا بوو

Back to top button