ئیسرائیل بە مووشەک هێرشی کردە سەر حەماس

لە دوای ئەوەی دەیان کۆلارە ی هەڵگری مادەی تەقینەوە لە غزەوە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کران ، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشیان کرە سەر بنکەکانی حەماس لە غەزە .

 

بە پێی هەواڵی ( جێرۆزالیم پۆست ) سوپای ئیسرائیل چەند خولەکێک پێشتر لە تویتێکدا ئاشکرای دەکات لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە چەند بنکەیەکی دەستنیشانکراوی حەماسیان لە غەزە کردۆتە ئامانجی مووشەکی .

 

هەڵدانی کۆلارەی هەڵگری مادەی تەقینەوە ، بیرۆکەیەکی نوێی هێزەکانی حەماسە لە دژی هاووڵاتیانی ئیسرائیل .

 

هێزەکانی حەماس لەو ڕێگایەوە باغ و باغات و دەغڵ و دانی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی دەسووتێنن .

 

 

Back to top button