بەریتانیا هەموو چالاکیەکانی حزبوڵلا ڕادەگرێت و وەک گرووپێکی تیرۆریستی پێناسەی دەکات

 

بە وتەی حزبوڵلا هێچ جیاوازییەک نێوان باڵی سیاسی و باڵی سەربازی بوونی نییە

 

وەزارەتی خەزێنەی بەریتانیا هەردووک باڵی سیاسی و سەربازی  ( حزبوڵلا) ی لوبنان وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناوزەد دەکات و هەموو داراییەکانی بلۆکە دەکات .

 

بە پێی هەواڵی شەرقولئەوسەت پێشتر بەریتانیا باڵی سەربازی حزبوڵڵای خستبووە لیستی تیرۆریستییەوە و داراییەکانی بلۆکە کردبوو  .

 

بە پێی یاسای نوێ هەرجۆرە پێوەندی و هاوکاری گرووپەکانی حزبوڵلا لە لایەن هەر رێکخراوێکی حکومی و ناحکومی بەریتانیا بە نایاسایی ئەژمار دەکرێت و سزای بۆ دیاری دەکرێت .

Back to top button