تا کۆتایی ئەم مانگە تالیبان و ئەمریکا رێکەوتنی ئاشتی واژوو دەکەن

 

 

سوهەیل شاهین وتەبێژی بزووتنەوەی تالیبان بۆ میدیاجیهانییەکانی ئاشکرا دەکات ، ئەوان لە گەڵ ئەمریکا لە واژوو کردنی ڕێکەوتنی ئاشتی نزیک بوونەتەوە .

 

شاهین لەو لێداونەدا بۆ رۆژنامەی ( دۆنی پاکستانی ) گوتوویەتی پێدەچێت تا کۆتایی ئەم مانگە رێکەوتنی ئاشتی لە نێوان ئێمە ئەمریکا دا واژوو بکرێت .

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی شاهین ئەم ڕێکەوتنە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ئەفغانستان ، واتە چەکدارانی تالیبان هەموو ئەو هێرشانە ڕادەگرن کە پێشتر دەیانکردە سەر هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان و هێزەکانی ئەمریکایی .

 

Back to top button