وڵاتێکی ئەرووپی بڕیاری دا، مەشقپێکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەست پێ بکاتەوە
وەزیری بەرگری وڵاتی نێزەرلاندس ( هۆڵەندا ) ڕایگەیاند وەستاندنی مەشقی سەربازی بە هێزی پیشمەرگەی کوردستان بڕیارێکی کاتی بووەو دەست بە مەشق و ڕاهێنان دەکەینەوە بە هێزەکانی پیشمەرگەو هێزە عێراقیەکان .
ئانک شۆوتن هەروەها دەڵیت لەمبارەوە لە پێوەندی بەردەوام داین لە گەڵ بەغدا بەڵام کاتی دەستپێکردنەوەی مەشقەکان وەک کاتێکی دیاریکراو ئاشکرا ناکات .
هۆکاری ڕاگرتنی مەشقی سەربازی وڵاتانی ئەرووپایی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی ، کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارنی ئێران بوو .