فەڕەنسا ڕاداڕێکی پێشکەوتوو بۆ دژایەتی ئێران لە کەنداو جێگیر دەکات

یەک رۆژ لە دوای وتاری ساڵانەی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ سوپای وڵاتەکەی ، وەزیری سوپای فەڕەنسا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بڕیاری داوە پێشکەوتووترین ڕادار لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی سعوودیا جێگیر بکات کە نزیکە لە سنوورەکانی ئێران .

 

جێگیر کردنی ئەو رادارە لە کاتێکدایە چەند مانگ پێشتر گومان لە سەر ئەوە بوو ئێران هێرشی مووشەکی کردۆتە سەر ئارامکۆی سعوودی .

 

پێشتر فلۆرانس پارلی وەزیری سوپای فەڕەنسا سەردانی “مەنامە ” ی پایتەختی بەحرێنی کردبوو ، باسی  جێگیر کردنی ئەو ڕادارەی کردبوو بۆ ئاگادار بوون لە هەر هێرشێکی ئاسمانی ئێران.

 

هاوکات ماکرۆن رۆژی پێنجشەممە ئاشکرای کرد فەڕەنسا بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئەمنی سعوودیا هێز ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات .

 

ماکرۆن هەروەها دەڵیت لە چەند مانگی داهاتوودا پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری شارێل دوو گۆل لە ئاوەکانی رۆژهەڵاتی  دەریای ناوەڕاست لەنگەر  دەگرێت لە نزیک سنوورەکانی لوبنان و سووریا

Back to top button