ئایا دەزانی گوێز باشترین رێگەیە بۆ دابەزاندنی كۆڵسترۆل
لە ماڵپەری میدیكال نیوز تودێی بابەتێكی زانستی بە ناونیشانی ” گونجاندنی گوێز لەرژێمی خۆراكی باشترین رێگەیە بۆ دابەزاندنی كۆڵسترۆل”، بڵاو كراوەتەوە كە لە چەند بەشێكیدا هاتووە. بە هۆی بوونی رێژەیەكی زۆر ئومێگا3 و باقی تورشییە چەورییە زەروورەكان بۆ چاڵاكی جەستە و زۆربوونی كاری سووتانی چەوری و شیرینی بە سوودە، بەوتەی توێژەران گوێز لە رێژەیەكی زۆر مینیزیۆم پێكهاتووە كە دەبێتە هۆی رێكخستنی لێدانی دڵ و بۆ كارایی دڵ زۆر بە سوودە.
هەروەها گوێز لە رێژەیەكی زۆر ڤیتامین ئیی پێكهاتووە كە ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی جوانی و سەرنجراكێشی پێست .ئەنجامی توێژینەوەكان پیشانی داوە كە ئەو كەسانەی كە لەگەڵ رژێمی خۆراكی هێنانەخوارەوە كۆڵسترۆل گوێز دەخۆن رێژەی كۆڵسترۆلی نێو خوێنیان كەم دەبێتەوە و خواردنی رۆژانەی یەك تا دوو گوێز لە ماوەی رۆژدا زۆر بە سوودە .ئەنجامی توێژینەوەكان پیشانی داوە كە خواردنی گوێز بە شێوەیەكی رێك و پێك دەتوانێت هاوكاری پاراستنی كۆئەندامی بەرگری لەش بكات و ژەهری نێو جەستە خاوێن بكاتەوە.