پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاڵوگۆڕ کرا

بەیانیی ئەمڕۆ یەك شەممە ١٩ی ١ی ٢٠٢٠، لە مەراسیمێکدا پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاڵوگۆڕ کرا و عەمید دلێر نەجاڕ وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەست بەکار بوو.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە وتارێكدا ئاشكرای كرد، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێر وەك ئەندامی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق دەستبەكار دەبێت.

عەمید دلێر نەجار، لە وتەیەكیدا رایگەیاند، كە بەڵێن دەدات بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركەی پێیسپێردراوە و ئارامی و سەقامگیری ھەولێر بپارێزێت.

ڕۆژی ١٥ی ١ی ٢٠٢٠، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پیرۆزبایی لە عەمید دلێر نەجاڕ، ئەفسەری باڵای پۆلیس کرد، بە بۆنەی بەرزبوونەوەی پلەکەی و دەستنیشانکردنی بە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر.

Back to top button