نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

خواكوڕك

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 20/12/2016 له‌كاتی داخستنی بازاڕدا نه‌وت جارێكیتر نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ سه‌روو 55 دۆلار، له‌كاتێكدا ئه‌مرۆ به‌یانی به‌ 54 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئه‌م ئێواره‌یه‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 55دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه ئه‌مه‌‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ له‌كاتی داخست به‌ 55 دۆلار و 13 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا‌.

هه‌ردوو رووداوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا و ده‌رچوونی تره‌مپ و رێككه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی ئۆپیك زۆرترین كاردانه‌وه‌یان به‌سه‌ر نرخی نه‌وت هه‌بووه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا.

Back to top button