له‌ خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی لوبنان 400 کەس برینداربوون

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ، گرژی و ئاڵۆزی لە خۆپیشاندانەکان لەبەردەم پەرلەمانی لوبنان روویدا بە هۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویکردوە، لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوو نزیکەی 400 کەس بریندار بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دەیان پۆلیس لە ڕووبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران بریندار بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە،بە دروشمی ” باجەكەی نادەین”  ماوەی زیاتر لە 90 رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایی، لە دژی خراپی دۆخی ئابوری و پێكنەهێنانی حكومەتێكی سەربەخۆ لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆك وەزیران، لە لوبنان بەردەوامە.

Back to top button