یەكێتی ئەوروپا هاوكاریەكانی بۆ توركیا ڕاگرت

یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بڕیاریداوه ‌لە 75%ی هاوكارییه‌كانی خۆی بۆ توركیا رابگرێت، هۆكاری ئەو بڕیارەشی ئاشكرا كردووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 19ی كانونی دووەمی 2020، میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، كە یەكێتیی ئەوروپا بڕیارێكی دژی توركیا دەركردوەو بڕیاریداوە بەبڕینی لە 75% هاوكارییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌ بۆ توركیا، هۆكارەكەشی بۆ ده‌ستپێكردنی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره‌یه‌ له‌سووریا گەڕاندۆتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە بۆ ئەمساڵ تورکیا تەنیا 168 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، 150 ملیۆن بۆ بەرنامەکانی گەشەپێدانی دیموکراسی و دەسەڵاتداری یاسا، هەروەها 18 ملیۆن بۆ گەشەپێدانی گوندەکان.

 

Back to top button