وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا: چالاكییه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه
وەزارەتی بەرگری هۆڵندا بڕیارێك لەبارەی پێشمەرگەوە دەدات و رایدەگەیەنێت” لەهەرێمی كوردستان دەست بەچالاكیەكانمان دەكەینەوە”.
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: وەزارەتی بەرگری هۆڵندا رایگەیاندووە، کە چاڵاکیەکانیان لەهەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مەشق و راهێنان بەهێزەکانی پێشمەرگە دەست پێدەکەنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو، شاندی نوینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرلەمانی هۆڵندایان كرد و بەفەرمی داوای پشتگیری پەرلەمانی ئەو ولاتەیان کرد بۆ بەردەوامی چالاکیەکانیان لەهەرێمی کوردستان.