پاش ئەو هەموو مزایەدە و خۆڵ خستنە چاوی خەڵك سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ واژوو لەسەر رەتكردنەوەی خانەنشینی نەكرد
سیروان بابان ئەندامی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان فۆرمێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك بڵاو كردۆتەوە، كە تێیدا هاتووە ” كە واژووی لەسەر رەتكردنەوەی خانەنشینی بكرێت” بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنەكە ئامادە نەبووە فۆرمەكە رەت بكاتەوە”.
هەروەها سیروان بابان رایگەیاندووە”سێ رۆژ پێش دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی ئەم فۆرمەم ئامادەکرد و پێش کۆنگرەی رۆژنامەڤانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەم فۆرمە و داواکارییەکەم خستە بەردەم بەرێز سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رێزدار د کازم فارووق. بەداخەوە ئامادە نەبوو لەگەڵما ئیمزای بکەن”.
پێشتر ئەو فراكسیۆنە و سەرۆكەكەی زۆرترین قسەیان لەسەر خانەنشینیان بۆ ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان رەتكردەوە، بەڵام لە كاتێك كە فۆرمی رەتكردنەوەیان دراوەتە پێی ئامادە نەبوونە واژووی لەسەر بكەن، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەوە حەقیقەتی ئەو هێزانەیە كە هەوڵی چەواشەكاری و خۆڵ خستنە چاوی خەڵك دەدەن”.