سه‌رۆك كۆمار به‌خوێن به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ده‌كات
خواكوڕك
سه‌رۆك كۆماری عێراق له رۆژی خوێن به‌خشینی جیهانی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌ت به بریندارانی شه‌ڕی موسڵ بەمەبەستی بەخشینی خوێن به‌شداری كرد.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 20/12/2016 فوئاد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق، بەشداری یەكەمین ڕۆژی هەڵمەتی خوێن بەخشینی كرد لە شاری بەغدا، و بڕیاره خوێنه‌كه‌ی ببرێته موسڵ.
سەرۆك كۆماری عێراق لەكاتی بەخشینی خوێن ڕای گەیاند، ئەو هەڵمەتە بۆ پشتگیری تەواو ئەو هێزانەیە لە پارێزگای نەینەوا شەڕ دژی چەكدارانی داعش دەكەن لە شارەكەدا.
دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌رجه‌م خوێنه وه‌رگیراوه‌كان به‌خوێنی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ش ده‌گوازرێته‌وه بۆ موسڵ و پاشان له‌جه‌سته‌ی سه‌ربازه برینداره‌كان ده‌كرێت.