سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە

 

لە سەر بانگهێشتی فەرمی ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژانی 21 تا 24 ئەم مانگە لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی ( داڤوس ) بەشداری دەکات .

 

ئەو کۆڕبەندە هاوکاتە لە گەڵ یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی خۆیدا کە لە ژێر ناونیشانی لە پێناوجیهانێکی یەکگرتوی گەشەسەندووی بەردەوامدا بەرێوە دەچێت و پرسەجیهانییەکان لە سەر سێ ڕەهەندی ئابووری ، سیاسەت وئاسایش و سەقامگیری تەیدا تاوتوێ دەکرێت .

 

بەپێی زانیارییەکان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی ئەو کۆڕبەندەدا لە گەڵ هەریەک لە دۆناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و چەندین کەسایەتی و بەرپرسی سیاسی و ئابووری وڵاتانی تر کۆ دەبیتەوە .

 

ئامانجی ئەم کۆبوونەوانە پێوەندی بەهێزی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستان بە وڵاتانی جیهانی دەبێت کە خۆی لە بووارەکانی سیاسەت و ئابووریدا دەبینێتەوە .

 

هاوکات لە کۆڕبەندی ئابووری داڤوس دا  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێک لە ژێر ناونیشانی “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير” پێشکەس دەکات .

لە وتارەکەدا ئاکامی نەرێنی درێژخایەنی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیگەرانییەکانی جیهانی لەم بوارەدا تاوتوێ دەکرێت و چۆن کاریگەری نەرێنی ئەم بەردەوامییە لە سەر ستراتژی ئاشتی و سەقامگیری لە سەر ناوەندی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە خۆی لە کەنداو عێرا ق و سووریادا دەبینێتەوە باس دەکرێت .

Back to top button