فۆکس نیوزی ئەمریکی : ئەمریکا شوێنی تایبەت و هەمیشەیی لە عێراقدا بۆ هێزەکانی دیاری دەکات

لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سوپای پاسدارانی ئێران ، باڵێ زۆرینەی شیعە لەپەرلەمانی عێراق لە هەوڵی ئەوە دان هێزەبیانییەکانی ناو عێراق و بە دیاری کراوی هێزەکانی ئەمریکا ئەو وڵاتە بەجێ بێڵن .

 

فۆکس نیوزی ئەمریکی لە راپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات ، سەرەڕای وڵامی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ عێرا ق وەک مانەوەیان لەو وڵاتەدا ، بەڵام ئەمریکا پلانی تایبەتی بۆ هێزەکانی خۆی هەیە و وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی کوردی هەڵبژاردووە .

 

فۆکس نیوز دەنووسێت لە دوای بڕیاری دامەزراندنی 4 بنکەی سەربازی ئەمریکی لە هەرێمی باشووری کوردستان لە لایەن ئەمریکاوە ، ئەو وڵاتە بڕیاری داوە هێزەکانی خۆی لە باکووری عێراق ( هەرێمی کوردستان ) جێگیر بکات .

 

وەک فوکس نیوز ئاشکرای دەکات مانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان هەمیشەیی دەبێت

Back to top button