ڕاگەیاندنی موسكۆ داھاتووی سوریا بەرەو كوێی دەبات

خواكوڕك

“ڕاگەیاندنی موسكۆ ” ئەو كۆبوونەوەیە بوو كە ھەر سێ وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئێران و توركیای لە شاری مۆسكۆی پایتەختی روسیا كۆكردەوە كە ئامانج لێی گەیشتنە بە رێگاچارەیەكی گونجاو بۆ دۆخی سوریا لە چوارچیوەیەكی یەكگرتوودا.

جەواد زەریف و چاوش ئۆغڵۆ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و توركیا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ وتیان ، ئەم کاتە بۆ ئێمە و ناوچەكە زۆر گرینگە دەبێ کە لەوە تێبگەین ئێستا کاتی ئەوەیە کە هاوکاری دۆخی سووریا بکەین ھەنگاوی جدی سیاسی بنێین کە لەو رێگەیەوە ھاوكاری قەیرانەکانی دوخی سوریا بین چونکە كیشەكانی سووریا لە رێگەی دایەڵۆگی سیاسی نەبێت لە رێگەی سەربازییەوە چارەسەر نابن .

بەپێی سەرچاوەكانی ( جەزیرە و ئارتی )”ڕاگەیاندنی موسكۆ ” كۆمەڵێك بەندی گرنگ لە خۆ دەگرێت كە تێدا ئاماژە كراوە بە چارەسەری سیاسیانەی دوخەكە لە چوارچێوەی سوریایەكی یەكگرتوو، ئامادەیی ھەرسێ وڵات بۆ ھاوكاری و بەگرخستنی پرۆسەی دایەڵۆگی سیاسی ” رژێم و ئۆپۆزسێون ” دووپات دەكاتەوە، ھاوكات جوگرافیای ناوچەكانی جەنگ تەسك بكرێتەوە پرۆسەكانی راگرتنی جەنگ پەرە پێبدرێت ، ئاساناكاری بكرێت بۆ گەیاندنی یارمەتیە مرۆییەكان بەو مەرجەی تەواوی ناوچەكانی جەنگ بگرتێەوە لە خاكی سوریا.

لاڤرۆڤ گوتی: “ئه‌و تراژیدیای كە دوێنی لە توركیا روویدا ناچارمان ده‌كات هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رتر به‌ره‌نگاری تیرۆریزم ببینه‌وه‌، هه‌روه‌ها گرنگیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌، خوازیارم له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا بگه‌ین به‌ رێككه‌وتنێك كه‌ له‌ باره‌ی بارودۆخی سووریا، بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی پرۆسەی گواستنەوە و چاره‌سه‌ری سیاسیی”.

چاودێرێكی ستراتیژی سیاسەتی نێودەولەتی پێی وایە گرنگی ئەم ڕێكەوتنانە لەوەدایە كە ڕێكەوتنی ھێزەكانە لە زەویدا (شویگو ) دەلێت جیبەجێكردنی ئەم ڕێكەوتنە و بەم سێ ھاوبەشە سیاسیە گرنتی سەركەوتن بە خەڵكی سوریا دەدات و شكستی ئەمەریكا و تەواوی وڵاتانی عەرەبی پیشان دەدات .

سەرچاوە

RT . News

Al-Jazeera

Back to top button