لە سنووری قەزای زاخۆ دووبرا بە کوژراوی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرانەوە

 

ماوەیەک لە مەبەر کەسێکی خەڵکی دەڤەری زاخۆ لە لایەن هێزەكانی “پەکەکە”وە دەرفێندرێت و لە ژێر ئەشکەنجەدا ڤیدیۆی لێ بڵاو دەکەنەوە .

 

لە ڤیدیۆکەدا وا دەردەکەوێت کە گۆیا ئەو گەنجە خیانەتیان لە هێزەکانی “پەکەکە “کردووە ، دوای چەند رۆژێک دەیکوژن و تەرمەکەی فڕێ دەدەن .

 

هێزەکانی ” پەکەکە” هەر بە کوژرانی ئەو کەسە دەست هەڵناگرن و ئەمڕۆ ئێوارە ، 2 برای تری ئەو کوڕەی بەتاوانی خیانەت کوشتبوویان ، لە لایەن ئەو چەکدارانەوە دەستڕێژی فیشەکیان لێدەکرێت و هەردووکیان دەبنە قوربانی .

 

ئەو دوو برایەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان پێکراون و هەر لەوێشدا گیانیان لەدەست داوە .

 

هەردووکیان چوار فیشەکیان لێ دراوەو فیشەکی کۆتاییشیان لە نزیکەوە لیدراوە و دواتر چەکدارانی پەکەکە ڕایان کردووە”.

Back to top button