ئەمریكا له رۆژئاوای كوردستان ریگری لەسوپای روسیا دەكات
سوپای ئەمریكا رێگا نادات هێزەكانی روسیا بگەنە كێڵگە نەوتییەكانی حەسەكە و ناچار بە پاشەكشێیان دەكات.
ئاژانسی هەواڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌مریكا له پارێزگای حه‌سه‌كه كه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دایه، رێگرییان له سه‌ربازه روسییه‌كان كردووە، كە بگه‌نه كێڵگه نەوتییەكانی ئەو ناوچەیەن.
هەروەها روونیشیكردووەتەوە، ململانێ و ناكۆییەكانی ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی ناحیه‌ی رومێلان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه بەردەوامی هه‌یه، كه به‌ده‌ست یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه‌یه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له شارۆچكه‌ی عامودا، داوایان له كاروانه‌كه‌ی سوپای روسیا كردووه بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی گرژییه‌كی كورت له‌نێوانیاندا و دواتر سه‌ربازانی سوپای روسیا ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كە لێوه‌ی هاتبوون.