حکومەتی عێراق سەرقاڵی کڕیینی سیسته‌می بەرگرییە

شاندێكی حکومەتی عێراقی بۆ كڕیینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی سه‌ردانی هەریەکە لە وڵاتانی روسیا، چین و ئۆکرانیا دەکەن.

به‌در زیادیی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی عێراقیی راگەیاند، شاندێكی حکومەتی عێراق ده‌چێته‌ هەر یەکە لە وڵاتانی روسیا، چین و ئۆكرانیا دەکەن بۆ كڕیینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی و پاراستنی ئاسمانی عێراق.

ئەو ئه‌ندامەی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق دەیەوێت له‌گه‌ڵ له‌یه‌كێك له‌و سێ وڵاته‌ گرێبه‌ستی كڕیینی كامێرای زیره‌ك ئه‌نجامبدات، بۆ پاراستنی سنوره‌كان له‌ هه‌ر جۆره‌ تیرۆرستێك كه‌ بیه‌وێت بۆ عێراق بپه‌ڕێته‌وه‌، چه‌ندین جار گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌ كراوه‌ له‌ گرێبه‌ستی پاراستنی سنوره‌كان به‌ئامێری پێشكه‌وتوو كه‌ بڕیاربوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دابینبكرێت.

 

Back to top button