دواین زانیاری لەبارەی شەهید و بریندار بوونی دوو تەقینەوەكەی بەردەم بارەگای حدك

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە دوو تەقینەوە لەبەردەم مەكتەبی سیاسی حدك لە كۆیە روویدا، بەگوێرە دواین زانیاری 4 شەهید هەیە و 10 برینداریشی لێكەوتۆتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان دوو تەقینەوە لەبەردەم مەكتەبی سیاسی حدك لەكۆیە روویدا، كە سەرەتا بۆمبێك لەناو تەنەكەی خۆڵەوە دەتەقێتەوە، پاشان كە پێشمەرگەكان كۆدەبنەوە، تەقینەوەی دووەم روودەدات، كە تێیدا چوار كەس شەهید بوونە و 10 برینداریش هەیە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی سەرچاوەكەی خواكوڕك شەهید و بریندارەكان گەیاندراونەتەوە فراكەوتنی كۆیە.

Back to top button