هێزە ئەمنییەکانى عێراق سەرپشك کران
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى ڕێگه به‌هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌دات بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان یان فه‌رمانگه‌كان داده‌خه‌ن.
عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسى فەرمی حكومه‌تى عێراقى راگەیاندوە، ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق هێزەکانی ئەمنییەکانی سەرپشکردوە هەمو ئەوانە دەستگیربکرێن کە رێگاکان و فەرمانگەکان دادەخەن.
داواش لە خۆپیشاندەران دەکات پابەندبن بە مانەوە لە گۆڕەپانەکان و رێگاکان دانەخەن، چونکە لەو کاتەدا روبەری دەستگیرکردن دەبنەوە.