ئه‌مڕۆ كاندیدی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیاری ده‌كرێـت

دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ژێر فشاری خۆپیشانده‌ران ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌، تا ئێستا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌یان توانیوه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن بۆ دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌یارق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ كاندیدێكی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری ده‌كرێت

محه‌مه‌د خالیدى سه‌رۆكى فراكسیۆنی به‌یارق ئه‌لخه‌یر رایگه‌یاندووه‌ كاندیدێك به‌ پێی تایبه‌تمه‌نده‌یكانی گه‌ل و رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان دیاری كراوه‌، بریاره‌ سه‌رۆك ئه‌مڕۆ ئه‌و كاندیده‌ رابسپێرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتیشى “ئه‌و كه‌سه‌ى بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدكراوه‌، به‌ رێككه‌وتن دیاریكراوه‌، هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌، كه‌ گه‌لى عیراق داوایانكردوه‌.

ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌كانی ناو به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق فراوانتر بون و به‌هۆی پێكدادانه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

Back to top button