وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: له ئێران ده‌رمان كه‌م بووه پێویسته له ده‌ره‌وه بهێندرێت سزاكانی ئه‌مریكا رێگره
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڕشه‌ی سه‌پاندنی سزایان له ئێران كرد ئه‌گه‌ر له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه، به‌ڵام ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت كه كه‌مركردنه‌وه‌ی پابه‌ندیان بۆ هه‌نگاوی پێنجه‌م هه‌نگاوی كۆتای كشانه‌وه‌ی ئێرانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆملای ساڵی 2015 كه له‌گه‌ڵ گرووپی پێنج كۆ یه‌ك واژۆی كردووه.
عەباس موسەوی وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران ئاماده‌یه پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌ڵام به هۆی پابه‌ند نه‌بوونی لایه‌نه‌كانی دیكه، پابه‌ند بوونی به رێككه‌وتنه‌كه كه‌مكردۆته‌وه، داواشی لە وڵاتانی ئەوروپا كرد تەنها قسە نەكەن، بەڵكو كرداریش ئەنجام بدەن بە ئاراستەی رزگاركردنی رێككەوتنی ئەتۆمی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند سزاكانی ئه‌مریكا، سزادانی گه‌لی ئێرانه چونكه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌لك كردووه نه‌ك حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئێستا ئێران پێویستی به ده‌رمانه كه له ده‌ره‌وه‌ی بهێندرێت چونكه دووچاری كه‌می ده‌رمان بووه ته‌وه به‌ڵام سزاكان رێگریان كردووه كه ده‌رمان بۆ خه‌لكی ئێران بهێندرێت