له به‌غدا 15 ئه‌فسه‌ری هێزه ئه‌منیه‌كان بریندار بوون
له به‌غدا له‌كاتی پاراستنی خۆپیشانده‌ران و ده‌روازه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له چوارریانی قورتوبه فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ك له پۆلیسی فیدراڵی و چوارده ئه‌فسه‌ری دیكه برینداربوون.
له‌و باره‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه كه له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی خۆپیشانده‌ران و دابینكردنی ئاسایشی ده‌روازه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له چوارڕیانی قورتوبه‌وه كۆمه‌ڵێك له ئاژاوه‌چییه‌كان شۆسته‌ی شه‌قامه‌كانیان تێكدا‌و به‌رده‌كانیان ده‌رهێناو هێزه ئه‌منییه‌كانیان پێ به‌رده‌باران كرد‌و له ئاكامدا فه‌رمانده‌ی لیوای سێی فیرقه‌ی یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی لاقی شكاو چوارده ئه‌فسه‌ری دیكه‌یش برینداربوون.
ڕوونیشی كرده‌وه كه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گوێزرانه‌وه‌و هێزه ئهمنیهكایش له ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا دێت كه خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران و ژێر پردی محه‌مه‌د قاسم گردبوونه‌وه‌و تایه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كانیان ئاگرتێبهرداو هێزه ئه‌منییه‌كان گولله‌ی پلاستیكی و گازی فرمێسكڕێژیان بۆ بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناو له ئاكامدا دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و نزیكه‌ی حه‌فتای دیكه‌یش برینداربوون.
هاوكات به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌قامه‌كانی به‌غدا چۆڵ بوون و دوكانه‌كانیش داخرابوون. له‌م كاتانه‌یشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی له ده‌روازه‌كانی به‌غداو چوارریانه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌دا بڵاوكرانهوهو هێزێكی زۆری ئه‌منیش به‌یانی زوو ویستیان هه‌ڵبكوتنه سه‌ر گۆڕه‌پانی ته‌حریرو خۆپیشانده‌رانی لێ ده‌ربكه‌ن به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرت .