ئێران هه‌ڕشه‌ی له‌ ناوبردن له‌ كۆریای باشور ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی كۆریای باشور رایگه‌یاند كه‌ كه‌شتیه‌كی هه‌لگری فڕؤكه‌و سه‌ربازی ره‌وانی ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌كات، ئێران ره‌خنه‌ له‌ پلانی كۆریای باشوور بۆ ناردنی هێزیت ده‌ریاوانی بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر سیئۆل ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێت رێكاری توند له‌ دژیان ده‌گرنه‌به‌ر.

عه‌باس مووسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیشیكرده‌وه‌، پلانی كۆریای باشوور بۆ ناردنی كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی بۆ گه‌رووی هورمز، هه‌نگاوێكی ره‌تكراوه‌ و رووخێنه‌ره‌، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، “ئه‌گه‌ر سیئۆل ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا رێككاری توند و پێویست له‌ دژیان ده‌گرنه‌به‌ر.

پێشتر میداكانی كۆریای باشووری له‌ زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند بوو، كه‌ ئه‌و هێزه‌ ده‌ریاوانییه‌ی له‌ كه‌نداوی عه‌ده‌ن‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی ده‌ریا تایبه‌ت كردووه‌، بگوازێته‌وه‌ بۆ گه‌رووی هورمز.

Back to top button