سێ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جیابوونه‌وه‌یان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یاند
سێ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ بوونه‌ته په‌رله‌مانتار رایده‌گه‌یه‌نن، چەند مانگێكە بەهۆی بەلارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌وە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە، هیچ پەیوەندییەكیان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە. لێره به‌دوا وه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتاران سیروان بابان، مەم بورهان قانع و دیارى ئەنوەر له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایده‌گه‌یه‌نن، “چەند مانگێكیشە بەهۆی بەلارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌وە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە، هیچ پەیوەندییەكمان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە، هەربۆیە لە ئێستایشەوە بە فەرمیی جیابونەوەی خۆمان رادەگەیەنین و وەكو پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەمێنینەوە”.
ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان راشیده‌گه‌یه‌نن، “ئێمە خەڵكانێكین، پارەی خەڵكمان نەخواردوە و پارەی حكومەتیشمان لانییە و “موزایەدە”یش بەسەر دەنگدەران و هاوپیشە و خەڵكانی غەدرالێكراوی كوردستان-ەوە ناكەین و بەڵێنیش دەدەین هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن دا دەبین لە ماف و داخوازیی رەوای دەنگدەران و خەڵكی جوامێری كوردستان”.