دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تا ئێستا هیچ بڕیارێکمان لەبارەی مانەوە یان چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکردووە

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان و به‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كرد، دواتر میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ دادگای فیدراڵی عێراق له‌ باره‌ی ‌ده‌ركردنی هێزه‌بیانیه‌كان ره‌زامه‌ندی داوه‌، به‌ڵام دادگای فیدرالی له‌ راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاند كه‌ هیچ راگه‌یێندراوێكیان له‌ باره‌ی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

ئیاس سامۆک، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاندووە، “دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تا ئێستا هیچ بڕیارێکی لەبارەی مانەوە یان چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکردووە”.

5ی ئه‌م مانگه‌، په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانی عێراق بە ئامادەبونی 168 پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی شیعەکان و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكانی لەعێراق پەسەندكرد.

Back to top button