حزبی دیموكرات: ئێران دەستی لەتەقینەوەكە هەیە

خواكوڕك
مستەفا مەولوودی جێگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان بە خواكوڕكی راگەیاند لەدوای کۆتایی هاتنی رێوڕەسمی شەوی یەڵدا و یادکردنەوەی لەدایکبوونی د. قاسملو، لە کاتێكدا ده‌هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ و ئه‌ندامانمان دوو تەقینەوەی لەدوای یەک روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە بریندار و شەهید بوون”
 
هەروەها مستەفا مەولوودی گوتیشی “زانیاری ورد دیار نییه‌، به‌ڵام زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن شه‌هید و بریندارمان هه‌یه‌، به‌شێك له‌ برینداره‌كان برینه‌كانیان قورسه‌”. دەلێت پێش هه‌موو شتێك ئێمه‌ گومانمان له‌ كۆمارى ئیسلامی ئێرانه‌، چونكه‌ ته‌وقیت كراو بووه‌، له‌ جێگایه‌ك بووه‌، هه‌موو كه‌س نه‌یتوانیوه‌ له‌ پرسگه‌ بۆ خواره‌وه‌ كه‌س بڕوات، ئه‌وان خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌ ئه‌وێ و ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌”.
 
هەورەها مستەفا مەولوودی دەشلێت تا ئێستا بەڵگەیەکمان لەسەر ئەنجامدەری تەقینەوەکە لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئەوکارانەی دژ بە حیزبی دیموکرات دەکرێت، هێچ شک و گومانێکی تێدا نییە کە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەکو رژێمێکی تیرۆریست لە ناوچەکەدا لە ئارادایە، جا ئەگەر راستەوخۆ بە دەستی خۆشی نەبێت، بە دەستی دەستەیەکی دیکە بووبێت، دەستی ئاشکرای ئێران لەو پەیوەندییە شاراوە نییە “.
Back to top button