زەریف : ئەگەر دۆسیەی ئێران بدرێتە ئەنجوومەنی ئاسایش لە پەیمانی ( ئێن پی تی ) پاشگەز دەبینەوە
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە پشت بەستن بە قسەکانی دوو ساڵ لەوە پێشی حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت ئەگەر دۆسیەی ئێران بدرێتە ئەنجوومەنی ئاسایس ، تاران لە ڕێکەوتنی ( ئێن پی تی ) دەچێتە دەرەوە ، پەیمانی ” ئێن پی تی “بۆ ڕێگری کردنە لە پەرە پێدانی چەکی ئەتۆمی .
هاوکات رووسیا دووپاتی دەکاتە بەردەوامی هاوکاری ئێران لە گەڵ ئاژانسی ئەتۆمی بە قازانجی تارانە .
زەریف لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ئاژانسی ( خانەی میللەت ) سەبارەت بە بڕیاری ئەم دواییانەی وڵاتانی ئەورووپایی کە واژوو کاری ڕێکەوتنی ئەتۆمین دەڵێت وەزارەتی دەرەوەمان بە شێوەیی یاسایی کار بۆ بەرژەوەندی ئێران دەکات لەم بوارەدا .
سێ ولاتی ئەورووپایی کە تا ئیستاش پابەندی ڕیکەوتنی ئەتۆمی ئێرانن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کرد ئەگەر ئێران بەو شێوەی ئیستا بەردەوام بێت لە دەچوونی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئەوا سیاسەتی ( ماشە ) لەدژی بەکار دێنین ، واتە سیاسەتێک لە شێوە سەعاتی سفر کە هەر کات بیانەوێت بڕیار لە دژی ئێران دەدەن و دۆسیەکەی ڕرەوانەی ئەنجوومنەی ئاسایشی نێو دەوڵەتی دەکەن