داهاتی ناوخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رێکدەخرێتەوە
هەوڵی رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لە تەواوی کەرتەکاندا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە یەک لەو پلانە تۆکمانەیە کە لە کاتی قەیراندا هەر حکومەتێک دەتوانێت خۆی پێ ڕێک بخاتەوە .
لەمبارەوە کاروان عەبدولڕەحمان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان بۆ ڕاگەیاندنەکان دەدوێت و دەڵێت هەنگاوێکی گرینگی حکومەت رێکخستنەوەی سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکانە و دەبێتە هۆی ئەوەی بزانین بە تەواوی خاوەن چ داهاتێکی رۆژانەیین .
لە درێژەدا کاروان عەبدولڕەحمان گووتی ئەوەی زۆر تایبەت بەو بوارەیە داهاتی گومرگ و خاڵەسنووریەکان و باجە .
هەر لەمبارەوە وەیسی سەعید وەیسی کە ئەندامی لیژنەی دەستپاکی هەرێمە گووتی بەداخەوە تا بە ئێستا یاسایەکی تایبەت بۆ ڕێکخستنەوەی داهات ناوخۆییەکان بوونی نییە، بەڵام ئێمە پاڵپشتی حکومەت دەبین و وەک بەشێک لە یاسای چاکسازی و دژە گەندەڵی ڕەچاوی دەکەیین ، چوونکە ئەو یاسایە وا ەکات تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستین .