‌جگه‌ر چی به‌سه‌ر دێت ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ سیر بخۆیت؟

ئاسان نییه‌ ته‌واوی سووده‌كانی سیر بۆ ته‌ندروستی ڕون بكرێته‌وه‌ له‌ یه‌ك بابه‌تدا، به‌ گشتی خواردنی سیر به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات و كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس ئاسان ده‌كات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و جگه‌ر چالاك ده‌كات.

نرشی ئه‌مینی میسۆنین كه‌ له‌ناو سیریدا هه‌یه‌ ڕێگری له‌ له‌ناوچوون و شیبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی جگه‌ر ده‌كات و ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌رد له‌ زراودا كه‌مده‌كاته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌م سووده‌ زۆر به‌نرخانه‌ی‌ سیر بۆ جگه‌ر به‌ڵام باشتر وایه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ سیر بخۆن كه‌ جگه‌ریان ته‌ندروسته‌ چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ریان گرفتێكی هه‌یه‌ به‌ خواردنی سیر ئه‌وه‌نده‌ی‌ دیكه‌ زیانیان پێ ده‌گات.

پسپۆڕان ڕێنماییداوە بەوەی ڕۆژانە دوو دەنك سیر بخورێت تا بەتەواوی جەستەی مرۆڤ پاكببێتەوە لە ماددە ژەهرییەکان و بەکتریا زیانبەخشەکان، بەڵام لە حاڵەتێکدا کە دەرمانی دژە هەوکردن و تایبەت بە هەناو وەربگیرێت باشتروایە واز لە خواردنی بهێنرێت.

 

Back to top button