له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلاده‌كرێته‌وه

هاوپه‌یمانی سائیرون سه‌باره‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: بۆ راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ناچێته ناو هیچ گفتوگۆیه‌ك.
هاوكات هاوپه‌مانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد تا ئێستا سێ كه‌س ناوه‌كانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانی سه‌رۆك كۆماره و پێده‌چێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو ئه‌م ناوانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
غایب عومه‌یری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی سائیرون ئاشكرای كرد مسته‌فا كازمی یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌یان بۆ راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ناچێته ناو هیچ گفتوگۆیه‌ك .
هاوكات عه‌بود عیساوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد: سه‌رۆك كۆمار چه‌ندین گفتوگۆی كراوه‌ی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستپێكردووه.
گوتیشی: تا ئێستا سێ كه‌س ناوه‌كانیان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانی سه‌رۆك كۆماره، ئه‌وانیش عه‌لی شوكری، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و مسته‌فا كازمیین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تاكوو ئێستا ئه‌و كه‌سه‌ی كه زۆرترین چانسی بۆ پۆستی بون به سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بێت، عه‌لی شوكرییه.
پێ ده‌چێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ یه‌كلابكرێته‌وه.